سه‌ره‌تا
پۆستی ئه‌لیکتڕۆنی
ئه‌رشیف
هاوڕێیان
ده‌رباره‌ی من :: به‌سته‌ری به‌که‌ڵک :: ساڵنامەی ئازادیی قەرەچووغ
مەخموور پرێس
مارشی سەربەخۆیی
رۆژنامەی دەنگی مەخموور
:: لۆگۆی دۆستان ::

RSS
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نه‌ته‌وه‌یى دیمو‌كراتى كوردستان
YNDK
بۆ راى گشتى كوردستان
-جه‌ماوه‌رى خۆشه‌ویستى كوردستان... یه‌كێتى نه‌ته‌وه‌یى دیمو‌كراتى كوردستان
YNDK به‌لیستى ژماره (٥١) به‌شدارى له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان كرد‌و وه‌ك یه‌كه‌م ئه‌زموون له‌م بواره‌دا ده‌ستى به‌هه‌ڵمه‌تى پروپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردن كرد، بۆ هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنیش هیچ پشتیوانیه‌كمان نه‌بوو ته‌نها پشتمان به‌خواى گه‌وره‌و خۆمان و گه‌لى كوردستان به‌ست. ئه‌وه‌ى به‌لامانه‌وه سه‌یر بوو راگه‌یاندنى ده‌ره‌نجامه به‌راییه‌كانى هه‌ڵبژاردن بوو كه‌ئه‌و رێژه ده‌نگه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كار‌و خه‌باتىYNDKدا ناگونجىَ و ناكۆكه له‌گه‌ڵ راپرسییه‌كانى پێش پرِۆسه‌ى ده‌نگدان و بۆیه ئه‌و ئه‌نجامه به‌هى خۆمان نازانین، سه‌ره‌رِاى پێشێلكارییه‌كانى هه‌ڵبژاردن له‌كاتى جیاكردنه‌وه‌و ژماردنى ده‌نگه‌كاندا له‌زۆر شوێن و بنكه‌دا ده‌نگه‌كانمان پووچه‌ڵكراونه‌ته‌وه (به‌ڵگه‌ش له‌به‌ر ده‌ستدایه)، نه‌ك هه‌ر ئێمه بگره به‌شێكى زۆرى شه‌قامى كوردستانیش تووشى سه‌رسوورمان بوونه له‌و ئه‌نجامه‌ى لیسته‌كه‌مان.
درێژه‌ی بابه‌ت...
نووسینگه‌ی سنجار -گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌كی قه‌ره‌بووی ماده‌ی ١٤٠
بۆ داونلۆدكردن و باینینی ناوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌درێسه‌ی خواره‌وه كرته بكه
http://www.moera-krg.org/attaches/sinjar-murahaleen_1.pdf
| 2009-07-08 |
|
نووسینگه‌ى خانقین- كه‌ركووك:گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌كى قه‌ره‌بووى ماده‌ى 140-نوىَ
|
|
بؤ كردنه وه ى ناوه كان له سه ر ئه م ئه دريسه ى خواره وه كرته بكه
|
http://www.moera-krg.org/attaches/murahal.pdf
http://www.moera-krg.org/kurdish/art_detail.php?art_id=3023&cat=1
له نووسینگه‌ی شه‌نگال 1500 چەكی قەرەبووكردنەوەی ماددەی 140دابەش دەكرێت
سەعید مەموزینی- مووسڵ:
١٥٠٠ چه‌كی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی مادده‌ی ١٤٠گه‌یشته نووسینگه‌ی شه‌نگاڵ و بڕیاره به‌م زووانه دابه‌ش بكرێت.
(دەخیل قاسم حسون) قائیمقامی قەزای شەنگال بە"خەبات"ی راگەیاند 1500 چەكی قەرەبووكردنەوەی ماددەی 140ی دەستووری ئێراق بۆ دەڤەرە تەعریبكراوەكان گەیشتە شەنگال و لەسەر 1500 خانەوادەی دەڤەرەكانی مه‌خموور و شەنگال و شێخان و زومار دابەش دەكرێت و هەر خانەوادەیەك بڕی 10 ملیۆن دیناری پێدەدرێت٠ خوێنه‌رانی ماڵپه‌ره‌كه‌مان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌٠ به‌م زووانه ناوه‌كان له ماڵپه‌ره‌كه‌مان بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.

هه ولێر : غه فوور مه خمووری سکرتێری یه کێتی نه ته وه یی دیموکراتی کوردستان که به لیستی تایبه تی خۆیان به سداری هه ڵبژاردنه کانن ، ده ڵێ پۆسته ره کانی هه ڵمه کانی هه ڵبژاردن ده درێنن و نازانین داوا له سه ر کێ تۆمار بکه ین .
|
هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌رفكردنی چه‌كی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ماده‌ی 140 ده‌ست پێ ده‌كات
|
|
سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، سه‌رفكردنی چه‌كی پاره‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی، ماده‌ی 140 ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقی فیدراڵ، ده‌ست پێ ده‌كات. |
هاوڵاتیانی سنووری پارێزگای هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری ده‌توانن له رێگه‌ی كرته كردن له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌درێسه‌ی خواره‌وه ناو و شوێنی بنكه‌ی ده‌نگدان بدۆزنه‌وه له رێگه‌ی ناوی وه‌كیلی خۆراك:
http://www.ihec.iq/content/file/kurdish/arbeel_ar.pdf
یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان: بریارمان نه‌داوه ده‌نگ بۆ كام له‌پاڵێوراوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌ده‌ین
6/28/ 2009 - 19:54
سكرتێری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK، ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه، وتی هێشتا هه‌وادارانی خۆمان ئاگادار نه‌كردۆته‌وه ده‌نگ به‌چ كاندیدێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بده‌ن.
غه‌فوور مه‌خمووری كه له هه‌مانكاتیشدا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستانه، به‌ئاژانسی (ئه‌سوات ئه‌لعیراق)ی راگه‌یاند”ئه‌وه‌ی ده‌وترێت ئێمه لایه‌نگرانی خۆمان ئاگاداركردۆته‌وه ده‌نگ به‌كاندیدێكی دیاریكراو بده‌ن بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوره له‌راستییه‌وه، ئه‌و بریاره له‌ده‌ستی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی YNDKيه و هیشتاش ئه‌و كۆمیته‌یه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆنه‌بۆته‌وه”.
رونیشیكرده‌وه كه پێش 25 /7 كۆمیته‌ی ناوه‌ندی له‌هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌و له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌وادارانی لیستی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان ده‌نگ به‌كێ ده‌ده‌ن تاوه‌كو بیكه‌نه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.”
غه‌فوور مه‌خمووری سةرؤكى ليستى (51) وتی”له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا یان ئه‌وه‌تا هه‌واداران‌و لایه‌نگرانی خۆمان سه‌رپشك ده‌كه‌ین كه ده‌نگ ده‌ده‌نه كام پاڵێوراو یاخود پێیان ده‌ڵێین ده‌نگ بده‌ن به‌و پاڵێوراوه”.
مه‌خموری ره‌خنه‌ی توندی له‌دیارده‌ی پۆسته‌ر دڕاندن گرت‌و وتی”به‌داخه‌وه ئێمه یه‌كێكین له‌و لیستانه‌ی له‌قه‌زاو ناحییه‌كانی شاری هه‌ولێرو سلێمانی‌و دهۆك رووبه‌رووی ئه‌و دیارده ناشارستانییه ده‌بینه‌وه”.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا بۆچی داوای یاسایی لای كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆمار ناكه‌ن؟
مه‌خموری وتی”هیچ دۆكومێنتێكمان به‌ده‌سته‌وه نییه كه بڵێین فڵان لایه‌ن یان فڵان كه‌س دراندوویه‌تی، ئه‌وه‌ی ده‌یدرێنێ تاوه‌كو ئێستا نادیاره كه كێیه”.
لیستی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ژماره لیستی ژماره (51) به‌شداره‌و لیسته‌كه‌ی له 20پاڵێوراو پێكهاتووه.
له‌نۆیه‌م ساڵیادى تیرۆركردنى شه‌هید(سه‌ربه‌ست مه‌حموود)دا
داوا له‌ده‌زگا په‌یوه‌ندداره‌كان ده‌كه‌ین هه‌وڵى زیاتر بخه‌نه گه‌رِ
بۆ دۆزینه‌وه‌ى بكوژانى شه‌هید سه‌ربه‌ستو دادگاییكردنیان
ئه‌مرِۆ نۆ ساڵ به‌سه‌ر تیرۆركردنى سه‌ركرده‌و تێكۆشه‌رى بوێر‌و ئازاى نه‌ته‌وه‌كه‌مان شه‌هید سه‌ربه‌ست مه‌حموود- ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیمان YNDKو سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌ى میدیا تێپه‌رِ ده‌بێت، له‌م رۆژه‌دا ده‌ستى ره‌شو نه‌گریسى تیرۆریستان له31/5/2000 گه‌یشته گیانى ئه‌م تێكۆشه‌رو ولاَتپارێزه‌و له‌كارێكى تیرۆریستى هۆڤییانه‌ى دوور له‌به‌هاو یاسا‌و بنه‌ماكانى مرۆڤایه‌تىو ئایینى شه‌هیدیان كرد.
درێژه‌ی بابه‌ت...
له مه‌خموور یادى شه‌هیدانى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ى 13 / 5 به‌رز راگیرا
به ئاماده‌بوونى به‌رپرسى لقى (23 ) ى مه‌خموورى (پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ) و لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى ( 20 ) ى قه‌ره‌چووغى ( یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ) و به‌رپرسانى هه‌ریه‌ك له (هه‌رێمى قه‌ره‌چووغى(YNDK )
) و یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان و كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان و حیزبى شیوعى كوردستان وحیزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان و قایمقامى مه‌خموور و به‌رِێوه‌به‌رى ناحیه‌كان و خانه‌واده‌ى شه‌هیدان و نوێنه‌رانى دام و ده‌زگاكانى حیزبى و حكومى و جه‌ماوه‌رێكى به‌رقراوان ,له رۆژى چوارشه‌ممه 20 / 5 / 2009 كاتژمێر (10 ) ى سه‌رله‌به‌یانى له هۆڵى شه‌هیدانى ( لقى 23 ) یادى دووه‌م ساڵه‌ى شه‌هیدانى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ى ( 13 / 5 ) ى قه‌زاى مه‌خموور به‌رِێوه‌چوو ,ئه‌مه و له مه‌راسیمه‌كه‌دا چه‌ندین وتار و شیعر خوێندرایه‌وه و نامیلكه‌یه‌كیش كه تایبه‌ت بوو به‌م یاده به‌سه‌ر ئاماده‌بوواندا دابه‌ش كرا , له كۆتایشدا دیاریى به‌سه‌ر خانه‌واده‌ى شه‌هیدان و برینداره‌كان دابه‌ش كرا.

